ئەمەریکا: کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەرفەت دەداتە داعش خۆیان رێکبخەنەوە

هێزەکانی ئەمەریکا
هێزەکانی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکا رایگەیاند، "بڕیاری کشانەوەی لە ناکاوی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا، دەرفەتێک دەدات بە گروپە تیرۆریستییە بچووکەکان بۆ ئەوەی خۆیان رێکبخەنەوە".

مارک میلی، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکا، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا گوتی: لە عێراق و سووریا چەکدارانی داعش هەن کە بە گروپی بچووک بچووک دابەشکراون و هێشتا مەترسی دروست دەکەن.

سەبارەت بەوەی ئایا هێزە ئەمەریکییەکان، لە ساتەوەختی نەمانی هەڕەشەکانی داعش، عێراق و سووریا بەجێدەهێڵن، میلی دەڵێت: "ئەمە بڕیارێکی سیاسییە، لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکا و حکومەتی ئەمەریکاوە دراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمەریکا گرنگە لەبەر چەند هۆکارێک، لەوانە هاوبەشی بەهێزی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.