پارتی پێشنیازی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ یه‌كێتی

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9f9ba0a3-422a-4d40-bb90-8574b4614ede/party%20u%20dawayak%20la%20yakety.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

پارتی دیموكراتی كوردستان، ھەمان پێشنیازی ساڵی رابردوو دەخاتەوە بەردەم یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەویش وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانه‌، بەڵام گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "تا ئێستا ئەو داوایەیان لە خودی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان نەبیستووە".

داوایەكی پێشووی پارتی نوێدەكرێتەوە، ئەویش داواكردنە لە ھاوپەیمانە ستراتیژیەكەی تا جارێكی دیكە سەرۆكایەتی ئەم په‌رله‌مان بكات، چونكە پارتی پێیوایە لەم دۆخە چەقبەستووەی نێوان خۆیی و بزووتنەوەی گۆڕاندا، باشترین چارەسەر ڕادەستكردنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانە بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

بەلای پارتیەوە ئەم دۆخەی ئێستا ھەرێم تێیدایە، خەتاكەی بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كەسەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە دەگەڕێتەوە، گۆڕانیش بۆ ئەمە، وەڵامی خۆی ھەیە و دەڵێت ئەندامەكەی ئێمە، ھیچی نەكردووە جگە لەوەی ھەوڵیداوە یاسا سەروەربكات، بزووتنەوەی گۆڕانیش بێ ئاگایی خۆی لەو داوایە رادەگەیێنێت.

ئێستا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە رێی فواد حوسێنی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانەوە، ھەوڵدەدات كۆدەنگییەكی گشتی بۆ پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بەدەستبھێنێت.

سەبارەت بە كۆبوونەوەی نێوان پارتی و گۆرانیش، پارتی دەڵێت پرسی گرنگتری وەك شەڕی دژی داعش و ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ھەن، تا لەگەڵ گۆڕان قسەیان لەسەر بكەین، نەك لەسەر رێككەوتنە حزبییەكان.