به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی له كه‌ركووك هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر كوشتنی گه‌نجه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانى پارتى و یه‌كێتى له‌كه‌ركووك رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى شاره‌كه به ده‌ستێك ده‌زانن بۆ تێكدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانییان, هه‌ردوولاش جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى په‌یوه‌ندى ستراتیجى ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن ئه‌و رووداوانه هیچ كاریگه‌رییه‌كى خراپ له نێوانییان درووست ناكات و پابه‌ندن به لێژنهكهى سه‌رۆكى هه‌رێم كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان پێكى هێناوه، ئه‌مڕۆش ئه‌و لێژنه‌یه ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردوو یه‌كه‌م كۆبوونهوهشى له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركوك ئه‌نجامدا.
كارى لێژنهكهى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسى كوشتنى بارزان ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردوو ئه‌مڕۆش دوور له‌چاوى راگه‌یاندنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراویان له گه‌ڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك ئه‌نجامدا.
ئه‌گه‌رچى ئه‌و لێژنه‌یه له سه‌ره‌تاى كارهكانێتى , كه‌یسێكى دیكه‌شى هاته سه‌ر كه هێرشكردنه سه‌ر باره‌گایه‌كى پارتی بوو له‌كه‌ركوك .
ئه‌مه باره‌گاى ناوچه‌ى 4ى پارتییه له‌كه‌ركوك , شه‌وى رابردوو 3 چه‌كدار دواى 20خووله‌كه شه‌ڕكردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پاسهوانهكاى ئه‌م باره‌گایه به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵدێن, دواتر له‌لایه‌ن هێزێكى هاوبه‌شى ئاسایشى پارتى و یه‌كێتى و پۆلیسه‌وه دوو له هێرشبه‌ره‌كان ده‌سگیر ده‌كرێن.
ئه‌گه‌رچه ئه‌م دوو رووداوه شه‌پۆلێكى تووڕه‌بوونى لایه‌نگرانى پارتى له تۆڕكۆمهڵایهتییهكان درووستكرد و راسته‌وخۆ ده‌ستى تۆمه‌ت بۆ یه‌كێتى درێژكرا , به‌ڵام بۆچوونى به‌رپرسانى پارتى له‌ئاستى باڵا پێچه‌وانه‌یه‌و پێیانوایه ئه‌م رووداوانه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردووحزب درووست ناكات.