ژمارەی هاوپەیمانێتی و حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیەندرا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

K24 - هەولێر:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی بڵاوکردەوە کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەشداری دەکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هاوپەیمانێتی و حزبە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەمجۆرە دەبێت:

1. ژمارەی هاوپەیمانێتی – 38

2. ژمارەی حزبە بەشداربووەکان جگە لە پێکهاتەکان – 28

3. ژمارەی پارتە بەشداربووەکان لە پێکهاتەکان – 8

4. ژمارەی پێكهاتە بەشداربووەکان – 10

5. ژمارەی گشتی کاندیدە بەشداربووەکان – 6022

6. ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانێتییەکان – 4223

7. ژمارەی کاندیدی حزبەکان – 1729

8. ژمارەی کاندیدە تاکەکان (سەربەخۆکان) – 70

9. ژمارەی کاندیدی کورسیە گشتییەکان - 22

10. ژمارەی کاندیدە مەسیحییەکان – 16

11. ژمارەی کاندیدە سائبییەکان – 10

12. ژمارەی کاندیدی کوردانی فەیلی – 13

13. ژمارەی کاندیدی کوردانی شەبەک – 5

14. ژمارەی کاندیدی کوردانی ئێزدی – 4

15. ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان – 48

16. کۆی گشتی هاوپەیمانێتی و حزب و لایەنەکان – 136

کورسی گشتی لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق ئەو کورسییەیە کە بۆ لیستی ھەڵبژاردنەکان تەرخانکراوە و دەدرێتە ئەو لایەنەی زۆرترین دەنگی لە پارێزگاکە بەدەستھێناوە، بەبێ گوێدانە جیاوازییەکی کەم لە ژمارەی دەنگەکانی نێوان لیستی یەکەم و دووەم. ئەم کورسییە ئامانجی بەرزکردنەوەی نوێنەرایەتی و رەخساندنی دەرفەتێکی باشترە بۆ هێز و لایەنە سیاسییە گەورەکانی پارێزگاکە.

رۆژی 23ـی ئابی 2023، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، زیاتر له‌ 27 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

ئاماژەی بەوەشدا، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه‌ له ‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عێراقدا گه‌یشتووه‌ته‌ 27 ملیۆن و هەشت هه‌زار و 47 ده‌نگده‌ر.

لە 18/12/2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگا جگە لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەدەچێت.