28 په‌نجه‌ی هه‌یه
چووه كتێبی گینسه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پیاوێكی هیندی توانی بگاته ناو كتێبی "گینس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی زۆرترین په‌نجه‌یه و ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست و قاچی " 28 " په‌نجه‌یه.
ئه‌و پیاوه ناوی " دیفیندرا سوسار" ه و خه‌ڵكی شاری " هیماتناگار" ی ویلایه‌تی " گۆجارات" ی ڕۆژئاوای وڵاتی هیندستانه، خاوه‌نی په‌نجه‌ی زۆره له ده‌ست و قاچیدا، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌گمه‌نه و پێی ده‌گوترێت " فره په‌نجه‌یی" و ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی دوو تا سێ په‌نجه‌ی زیاده له هه‌ر ده‌ست و قاچێك.
ئه‌م حاڵه‌ته "دیفیندرا" ی بێزار نه‌كردووه و به نیعمه‌ت و به‌خشنده‌یی خواوه‌ندی ده‌زانێت، ته‌نها شتێك لێی ده‌ترسێت ئه‌وه‌یه به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه كه دارتاشه، ڕۆژێك به هه‌ڵه یه‌كێك له په‌نجه‌كانی خۆی ببڕێت.