وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئازادكردنی سێ هاووڵاتی رفێندراوی عێراقی له ئێران راگه‌یاند
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئازادكردنی سێ هاووڵاتی رفێندراوی عێراقی له ئێران راگه‌یاند، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن گرووپێكی ئێرانییه‌وه رفێندرابوون.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 28ـی ئابی 2023) ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران و كونسوڵخانه‌ی عێراق له ئه‌هواز و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێران توانیویانه ئه‌و سێ هاووڵاتییه عێراقییه ئازاد بكه‌ن، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن گرووپێكی ئێرانییه‌وه كه ده‌گوترێ مافیا بوونه، ده‌ستگیر كرابوون و ڤیدیۆی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان بڵاوكردبووه‌وه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌وڵه‌كانیان له‌و پێناوه‌دا به‌ئه‌نجام گه‌یشت و توانییان هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د به‌شار محه‌ممه‌د، كازم مووسا و مونته‌زیر سه‌تار كازم ئازاد بكه‌ن و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
(چوارشه‌ممه 23ـی ئابی 2023) ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عێراقی ده‌رده‌كه‌ون و له ئێران و له نزیك له سنووره‌كانی ئێران – توركیا رفێندراون، دواتر به‌رامبه‌ر به بڕه‌پاره‌یه‌ك ئازاد كراون، روونیشی ده‌كاته‌وه ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیه رێككه‌وته‌كه‌ی بۆ مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ 2023 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لایه‌نه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران چاودێری ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی، رفێنه‌ران بازگه‌ی نایاسایی داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یان ده‌ستبكه‌وێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داواشی له هاووڵاتییان كرد نه‌كه‌ونه ناو ته‌ڵه‌ی هه‌ندێك له پێگه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌سانی ناباوه‌ڕپێكراو و چه‌ته و له‌یاساده‌رچوون.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ڤیدیۆیه‌ك و چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه، كه ده‌گوترێت هاووڵاتیانی عێراق و له‌لایه‌ن كه‌سانی ئێرانییه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پاره رفێندراون و دواتر به بڕه‌پاره‌یه‌ك ئازادكراون، وه‌ك له گرته‌ڤیدیۆكه و وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، عێراقییه رفێندراوه‌كان به زنجیر به‌ستراونه‌ته‌وه و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و سووكایه‌تییان پێ ده‌كرێت.