یونیسێف: نزیكه‌ی 1500 قوتابخانه له ئۆكرانیا وێران بووه
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی یونیسێف ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و قوتابیانه‌ی توانای ئاماده‌بوونیان هه‌یه، ده‌توانن له وه‌رزی نوێی خوێندن به‌شدار بن، ده‌شڵێت، تا ئێستا نزیكه‌ی 1500 قوتابخانه وێران بوونه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 29ـی ئابی 2023) رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، وا ده‌كات له وه‌رزی نوێی خوێندن ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و قوتابیانه بگه‌ڕێنه‌وه به‌ر خوێندن كه توانای ئاماده‌بوونیان له قوتابخانه‌كاندا هه‌یه. روونیشیكردووه‌ته‌وه زۆرینه‌ی قوتابیان له‌م وه‌رزه‌ی خوێندن دواده‌كه‌ون.
رێكخراوی یونیسێف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان به‌ره‌و حه‌وت وڵات كۆچیان كردووه، ا ئێستا ناویان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌و وڵاتانه تۆمار نه‌كراوه. ده‌شڵێت، ئاسته‌نگه‌كانی زمان و سیستمی خوێندن باری سه‌ر شانی پرۆسه‌ی خوێندن و فێربوونی منداڵانی ئۆكرانییان له‌و وڵاتانه قورس‌تر كردووه.
رێكخراوی یونیسێف هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، 1300 قوتابخانه‌ی ئۆكرانی له‌لایه‌ن رووسیاوه وێران بووه، له‌و كاته‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی قوتابخانه‌كان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.