ئه‌ردۆغان به‌مزووانه سه‌ردانی كریملن ده‌كات و فیدانیش به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێده‌كه‌وێت
K24 – هەولێر:
كریملن رایده‌گه‌یه‌نێت له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی رووسیا له مۆسكۆ پێشوازی له سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌كات، هاه‌كات بڕیار وایه رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌ردانێكی دوو رۆژ بگاته مۆسكۆ.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 30ـی ئابی 2023) كۆشكی كریملن رایگه‌یاند، له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا چاوی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌كه‌وێت و له مۆسكۆ پێشوازی لێ ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ردۆغان له سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا تاووتوێی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه بكات.
ئه‌ردۆغان پێشتریش په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا و ئۆكرانیا به‌كارهێنا بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 30ـی ئابی 2023) ماریا زاخارۆفا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رۆژی پێنجشه‌ممه پێشوازی له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتیشی، سه‌ردانییه‌كه‌ی فیدان ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندیدار به جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا و شه‌ڕی سووریا و لیبیا و ناوچه‌ی قه‌وقاز گفتوگۆ ده‌كه‌ن. ئه‌و سه‌ردانه‌ی فیدان له دوای شه‌ش رۆژ له سه‌ردانی ناوبراو بۆ ئۆكرانیا دێت، كه له كیێڤ له‌گه‌ڵ ڤلادۆمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆبوونه‌وه‌ی كرد.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
تورکیا رۆڵی ناوبژیوانی نێوان هەردوو لایەنی ململانێکانی بینی و بەتایبەتیش بە نێوەندگیری تورکیا رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە ئەنجامدرا، کە رووسیا دواتر لێی کشایەوە.
تورکیا لە ساڵی 1991 دانی بە سەربەخۆیی ئۆکرانیادا نا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لە ساڵی 2011دا پێگەی هاوبەشی ستراتیژییان بەدەستهێناوە.