شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا سەردانی دامەزراوهی کوردستان24 دهكات

K24 - هەولێر:
شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا سەردانی دامەزراوهی کوردستان24ـی کرد و تۆم کمیچ سەرۆکی شاندەکە و سهرۆكی كۆمهڵهی دۆستانی كورد له پهرلهمانی كهنهدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەرووی ئارامی و پارێزراوییەوە وەک ناوچە جیاوازەکانی کەنەدا وایە.
راشیگەیاند، یەکگرتوویی پارتە کوردستانییەکان بۆ خەڵک و داهاتووی هەرێمەکە و دامەزراوە دیموکراتییەکانی، زۆر گرنگە.
تۆم کیمیچ ئاماژەی بەوەشدا، هەرچی لەتوانایاندابێت دەیکەن بۆ ئەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
گوتیشی: "زۆر دڵۆخشم کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا و نوێنەرایەتی سەرجەم پارتەکان سەردانی هەرێمی کوردستانم کردووە".
هێزەکانی کەنەدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 400 سەرباز و راهێنەر بوون، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی یەکەکانی مەشق و راهێنان کەنەدا، بەشی زۆری سەربازەکانی کشاندەوە و تەنیا 100 سەربازی لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش هێشتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەندێک لە میدیا جیهانییەکان پەیمانی ناتۆ دوای بڕیاری زیادکردنی ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق، فشاری لە کەنەدا کردووە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی 200 سەربازی ئەو وڵاتە بۆ عێراق لە چوارچێوەی هێزەکانی ناتۆدا.