درەنگانێکی شەوی رابردوو ژمارەیەک ناوچەی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکە بۆردوومانکران
K24 - هەولێر:
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو سنووری شارۆچکەی ئێسوەی لە پشدەر و سنووری گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە فڕۆکە بۆردومانکران.
پەیامنێری کوردستان24 راشیگەیاند، لە ناوەندی هەردوو ئیدارەی راپەڕین و شارباژێڕ دەنگی فڕۆکە بیستراوە، ئەوە لەگەڵ سوڕانەوەی فڕۆکەی بەنزمی لەئاسمانی رانیە.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکان چەند ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج، تا ئێستاش زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، 27ی مانگی رابردوودا، بەهۆی بۆردوومانی درۆنەکانی تورکیاوە، لە قەزای پێنجوێن سێ چەکداری پەکەکە کوژران.