وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق: دیارده‌ی سواڵکردن لە عێراق چووەتە ئاستی ئەلیکترۆنی
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عێراق هه‌ژارترین ناوچه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، حەوت ملیۆن كه‌س مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن، كه 45 هه‌زاریان ئاواره‌ن.
ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تی كاری عێراق له‌باره‌ی هه‌ژارترین ناوچه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه، قه‌زاكانی كهحلا له میسان و جه‌بایش له زیقار دوو ناوچه‌ی هه‌ره هه‌ژارترینن له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
خه‌ڵه‌ف هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی سواڵكردنی ئه‌لیكترۆنی ده‌دات و ده‌ڵێت، دیارده‌ی سواڵکردن چووەتە ئاستی ئەلیکترۆنی، بەو پێیەی هەندێک کەس خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەکرێ دەگرن بۆ ئەوەی بە شێوەی ئەلیکترۆنی سواڵیان بۆ بکەن.
جگە لە عێراق، دیاردەی سواڵی ئەلیکترۆنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە سووریا و چەند وڵاتێکی دیکەش سەریهەڵداوە.
ساڵێک لەمەوبەر، عەمید نیبراس محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەشی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆکان لە فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان سەبارەت بەو بابەتە، رایگەیاند، ساختەکاران هەست و سۆزی عێراقییەکان دەقۆزنەوە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت بە بەکارهێنانی ئەو شێوازانەی کە رەنگە بگاتە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
قەیرانی ئابووری، هەروەها شەڕ و ئاوارەیی لە عێراقدا لەم ساڵانەی دواییدا کاریگەرییەکی گەورەیان هەبووە لەسەر فراوانبوونی بازنەی سواڵکردن بە هەموو جۆرەکانیەوە، ئەمە جگە لە زیادبوونی رێژەی بێ‌کاری و نەخوێندەواری کە بەپێی ئاماری رێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی رێژەی نەخوێندەواری تێدا بەرزدەبێتەوە رێژەکە لە سەدا 20 کەمتر نییە.