به فه‌رمی.. پاتۆ په‌یوه‌ندی به ڤیاریاله‌وه كرد
ئه‌لێكسانده‌ر پاتۆ له ده‌رگه‌ی ڤیاریاله‌وه بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌زموونێكی نوێ له لالیگای ئیسپانیا تاقی بكاته‌وه.
یانه‌ی كۆرنسیانزی برازیلی به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی چوونی پاتۆی هێرشبه‌ری بۆ یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیا راگه‌یاند، به‌پێی هه‌واڵی تۆڕی راگه‌یاندنی ESPN، یانه‌ی ڤیاریال له‌گه‌ڵ پاتۆی به‌رازیلی به بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
مارسیلینۆ گارسیا، راهێنه‌ری یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیا، له نوێترین لێدواندا بۆ پێگه‌ی یانه‌كه‌ی ئاره‌زووی خۆی بۆ كڕینی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی كۆرنسیانز (ئه‌لێكسانده‌ر پاتۆ) ده‌ربڕیوه.
پاتۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵان، وه‌رزی رابردوو كاتێك به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به چێڵسی كرد، نا‌ئومێد بوو، چونكه نه‌یتوانی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه بكاته‌وه، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی ئینته‌رناسیۆنال و سامپاولۆی به‌رازیلی و ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی كردووه.