نێچیرڤان بارزانی: کەرکووک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگه‌يه‌ندراوێكدا لەبارەی دۆخى ئه‌منيى كه‌ركووك رایگەیاند، کەرکووک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە کاری زياترى نایاسایی نییە.
رۆژی شەممە (2ـی ئەیلوولی 2023) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "گرتنی رێگەی سەرەکيی هەولێر-کەرکووک لە ماوەی شەش رۆژی رابردوودا کارێکی نایاسایی بوو، بەداخەوە ئەو کارە نایاساییە تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە لانەدراوە! کەرکووک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە کاری زياترى نایاسایی نییە!".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئیدارەی شارەکە بە هیچ شێوەیەک کۆتایی بەو کارە نەهێنا کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی دانيشتووانى شاره‌كه بەگشتی، هاووڵاتييانى کورد لە کەرکووک ئەمڕۆ ناڕەزایييان بەرامبەر ڕێگەبڕین نیشاندا، كه‌چى جێگەی داخە بە توندوتیژی وەڵام درانەوە و گەنجێک شەهید بووه و چەندانی دیکەش بریندارن.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی نیگەرانی خۆی نیشانداوە و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "له كاتێكدا به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له‌و گرژييه ئه‌منييانه ده‌ڕوانين و به وردى چاودێريى دۆخه‌كه ده‌كه‌ين. به توندى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قه‌كردن و ده‌سترێژيى چه‌ك به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل ده‌كه‌ين. نانه‌وه‌ى ئاڵۆزى و پشێويى ئه‌منى له كه‌ركووك، هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له پێكه‌وه‌ژيان و ئاسايش و سه‌قامگيرى ده‌كات".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، "لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ده‌بێ ڕێكارى خێراى پێويست بگرنه به‌ر و ئه‌ركى هێزه ئه‌منييه‌كانه بێ جياوازى پارێزگارى له ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بكه‌ن و ته‌قه‌که‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه".
هاوکات باسی لەوەشکردووە، "به‌رپرسياريه‌تيى هه‌موو لايه‌كه ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منى بپارێزن و ڕێگه نه‌ده‌ن به هيچ پاساوێك دۆخى ئه‌منى له كه‌ركووك و سنوورى پارێزگاكه ئاڵۆز ببێت. هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن، ڕێگه‌كان بكرێنه‌وه و ئارامى و ژيانى ئاسايى بۆ هاووڵاتييانى كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه".
دەقی راگەیەندراوەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
گرتنی ڕێگەی سەرەکيی هەولێر ـ کەرکووک لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا کارێکی نایاسایی بوو، بەداخەوە ئەو کارە نایاساییە تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە لانەدراوە! کەرکووک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە کاری زياترى نایاسایی نییە!
دوای ئەوەی ئیدارەی شارەکە بە هیچ شێوەیەک کۆتایی بەو کارە نەهێنا کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی دانيشتووانى شاره‌كه بەگشتی، هاووڵاتييانى کورد لە کەرکووک ئەمڕۆ ناڕەزایييان بەرامبەر ڕێگەبڕین نیشاندا، كه‌چى جێگەی داخە بە توندوتیژی وەڵام درانەوە و گەنجێک شەهید بووه و چەندانی دیکەش بریندارن.
له كاتێكدا به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له‌و گرژييه ئه‌منييانه ده‌ڕوانين و به وردى چاودێريى دۆخه‌كه ده‌كه‌ين. به توندى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قه‌كردن و ده‌ستڕێژيى چه‌ك به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل ده‌كه‌ين. نانه‌وه‌ى ئاڵۆزى و پشێويى ئه‌منى له كه‌ركووك، هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له پێكه‌وه‌ژيان و ئاسايش و سه‌قامگيرى ده‌كات.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ده‌بێ ڕێكارى خێراى پێويست بگرنه به‌ر و ئه‌ركى هێزه ئه‌منييه‌كانه بێ جياوازى پارێزگارى له ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بكه‌ن و ته‌قه‌که‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه.
به‌رپرسياريه‌تيى هه‌موو لايه‌كه ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منى بپارێزن و ڕێگه نه‌ده‌ن به هيچ پاساوێك دۆخى ئه‌منى له كه‌ركووك و سنوورى پارێزگاكه ئاڵۆز ببێت. هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن، ڕێگه‌كان بكرێنه‌وه و ئارامى و ژيانى ئاسايى بۆ هاووڵاتييانى كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/2