رووماڵ

به‌ ته‌له‌فۆن سه‌رۆك بارزانی و سوودانی تاووتوێی دۆخی كه‌ركووك ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:

سه‌رۆك بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی تاووتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی  جه‌ختیان له‌ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری شاری كه‌ركووك كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ جێبه‌جێكردنی یاسا له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیانی هاووڵاتییانی شاری كه‌ركووك كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شەممە (2ـی ئەیلوولی 2023) هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای کردنەوەی رێگەی کەرکووک-هەولێریان کرد کە ماوەی پێنج رۆژە لەلایەن گرووپێک لە حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکە و لایەنە عەرەبی و تورکمانییە شۆڤێنییەکان داخراوە.

له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س شه‌هید بوون و نۆ هاووڵاتی دیكه‌ی شاری كه‌ركووك بریندار بوون.