بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە بەشداربووانی چالاکییەک لە بیابانەکانی نیڤادا گیریان خواردووە
K24 - هەولێر
دوای باران بارینێکی بەخوڕ لە ئەمەریکا، بەشداربووانی چالاکییەک لە ناوەڕاستی بیابانی نیڤادا گیریان خواردووە، کە شوێنی ئەم چالاکییە ساڵانەیە بووە قوڕ و رێکخەرانی ناچار کرد دەرگاکان دابخەن.
رێکخەرانی فیلمی Burning Man لە نیوەی شەوەوە چەندین جار لە پلاتفۆڕمی ئێکس داوایانکردووە کە "دەرگاکانی شاری بلاک ڕۆک سیتی کە ناوی شوێنەکەیە، لەگەڵ فڕۆکەخانەکەی بە داخراویی ماونەتەوە، هەر چوونە ژوورەوە یان دەرچوونێک دوادەخرێت تا وەکو ئاگاداردەکرێنەوە" دەرچوون لە شوێنەکە قەدەغەیە.
هەروەها رێکخەران داوایان لە بەشداربووانی ئامادەبووی شوێنەکە کردووە "ئاو و پێداویستی و سووتەمەنی بپارێزن و بەدوای پەناگەیەکی گەرم و سەلامەتدا بگەڕێن".
بارانبارینی بەخوڕ گۆڕەپانی فراوانی "لا پلایا" کە خاڵی ناوەندی کۆبوونەوەکەیە، کردە کێڵگەیەکی قوڕاوی.
زۆربەی چالاکییە پلان بۆ دارێژکراوەکان راگیران، لەوانە رووناککردنەوەی پەیکەرێکی زەبەلاحی دار کە لە ناوەندی گۆڕەپانی لا پلایا دروستکراوە، کە ناوی فیستیڤاڵەکە و نیشانەی کۆتایی فێستیڤاڵەکەیە.
ساڵی رابردوو بەشداربووانی چالاکییەکە رووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمای توند بووەوە کە بای بەرزی لەگەڵدا بوو، ئەمەش بۆ بەشداربووان زۆر قورس بوو.
ئەم کۆبوونەوەیە لە ساڵی 1986 لە سانفرانسیسکۆ دەستیپێکردووە و شتێکە لە نێوان ئاهەنگێکی دژە کولتووری و پاشەکشەیەکی ڕۆحیدا.
چالاکییەکە لە سەرەتادا لە کەنار دەریایەک لە سانفرانسیسکۆ رێکخرابوو، پێش ئەوەی بگۆڕێت بۆ فێستیڤاڵێکی فەرمی کە پێکهاتەیەکی رێکخراوەیی و بودجەی نزیکەی 45 ملیۆن دۆلار بوو، بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2018.
لە نوێترین چاپیدا زیاتر لە 75 هەزار بەشداربووی وەرگرتووە، کە لە چاپی پێشووی ساڵی 2019 کەمبووەتەوە.