تا ئێستا دادگای باڵای فیدراڵی حه‌وت بڕیاری له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه

K24 – هەولێر:
دادگای باڵای فیدراڵی تاكڕه‌وانه و به‌بێ گوێدان به پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق كه عێراقی نوێی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، تائێستا تاكلایه‌نانه حه‌وت بڕیاری له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه، دوایین بڕیاریش راگرتنی كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له شاری كه‌ركووك.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه له‌ساڵی 2017ـه‌وه له‌به‌ره‌ی دژ به گه‌لی كوردستان و مافه ره‌واكانی كورد بڕیار ده‌دات و ئه‌و دۆسیانه دهورورژێنێت و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كات، كه تایبه‌تن به‌لێدان له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره یاساییه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و پره‌نسیپانه پشتگوێ ده‌خات كه عێراقی نوێی له‌سه‌ر بونیادنراوه.
به گشتی ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌دژی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگاكانی ده‌ریكردوون، به‌چاوێكی دوژمنكارانه‌ی موتڵه‌ق لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رپه‌رچدراونه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، هۆكاری سیاسی له‌پشت دادگاكهوهیه و تاكلایه‌نه ههڵیدهسوورێنێت و باكگراوندی سیاسی و دوژمنكارانه‌ی مه‌به‌ستداری له‌پشته‌وه‌یه.
بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌دژی هه‌رێمی كوردستان 2017-2023
20/11/2017
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند، ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کە لە 25 ی ئەیلوولی 2017 لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامدرا نادەستوورییە و فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی دا.
2022/2/15
دادگای باڵای فیدراڵی، نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بە نادەستووری و نادادپەروەرانە دادەنێت.
4/10/2022
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستوورییه.
25/1/2023
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا رەوانەکردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان پێچەوانەی یاسا و ماددەکانی دەستوورن.
30-5-2023
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵی پێنجه‌م به نایاسایی بڕیاری له‌سه‌ردراوه و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی دوای ته‌واوبوونی چوار ساڵی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ركراون، به پووچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كات.
3-9-2023
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان راگرت و ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چۆڵکردنی بارەگاکە و رادەستکردنەوەی بە پارتی تا کاتی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە رادەگیرێت.
دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كه له‌ماوه‌ی رۆژێكدا هه‌م سكاڵاكه‌ی وه‌رگرت و هه‌مان رۆژیش دانیشتنی له‌سه‌ر ئه‌نجامدا، پرسی كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له شاری كه‌ركووك، كه به‌پێی رێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه كراون كه په‌یوه‌ستن به كورد و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ی باره‌گا حزبییه كوردییه‌كان و ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی له‌و ناوچانه‌ی دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه لێی دابڕابوون.