داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكانی قامشلۆ راگەیاند

K24 – ھەولێر

رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان راگەیاند كە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگر و خۆكوژێكەوە ئەنجامدراون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا و بەگوێرەی دوایین ئاماری 37 كەس بەھۆی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی قامشلۆ گیانیان لە دەستداوە و 90 كەسیش برینداربوون.