مۆسکۆ هۆشداری دەدات لە رووبەرووبونەوەی سەربازی لەنێوان وڵاتانی ئەتۆمیدا

K24 - هەولێر
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە وتارێکیدا لە سیمینارێکی تایبەت بە "بەهێزکردنی سیستەمی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی" لە بیشکێک، هۆشداری دا لە مەترسی رووبەرووبونەوەی ئەو وڵاتانەی چەکی ئەتۆمیان هەیە.
سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، رەنگە ململانێی بنەڕەتی نێوان وڵاتانی ئەتۆمی بگۆڕێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمندا.
ڕیابکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەرەکانی ململانێی کەڵەکەبوو و لە کاتی خۆیدا رانەگیراون، لە نێوان زلهێزە ئەتۆمییەکان، هەر لە ئێستاوە قەیرانێکی زۆر توندی لە ئەوروپای ئەتڵەسیدا لێکەوتووەتەوە، هەڕەشەی پەرەسەندنی رووبەرووبوونەوەی سەربازی ئاشکرا لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن دا دەکات.