لە لوتکەی G20 لەجیاتی ناوی هیند نووسراوە بەهارات

بەرێوەچوونی لوتکەی G20 لە هیندستان
بەرێوەچوونی لوتکەی G20 لە هیندستان

K24 - هەولێر

هەر کە سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە دانیشتنی دەستپێکی لوتکەی G20 دەرکەوت، ئەو ناوەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا لەو وڵاتەکەدا هێنا.

ئەمڕۆ شەممە 9/9/2023، سەرۆک وەزیرانی هیندستان، نارێندرا مودی وتارێکی بۆ دەستپێکردنی لوتکەی G20 پێشکەش کرد لە نیودەلهی، کە لەسەر تابلۆکەی بەردەمیدا لەبری هیندستان نووسرابوو "بەهارات".

دەرکەوتنی سەرنجڕاکێشی ناوەکە دوای ئەوە هات کە باسی بەهارات و هیندستان لە سەرانسەری وڵات و جیهاندا بڵاوبووەوە، تەنها چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی لوتکەی گرووپی G20.

بانگهێشتنامەیەک کە لەلایەن سەرۆکی هیندستان دراوپادی مورمو بۆ سەرۆکی وڵاتان و حکومەت و سەرۆک وەزیرانی ویلایەتەکانی هیندستان ناردبوو بۆ بەشداریکردن لە خوانێکی فەرمی بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی G20 لە نیودەلهی، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی لە جیاتی ناوی هیندستان ناوی "بەهارات" نوسرابوو.

وشەی "بەهارات" لە نووسراوی G20 کە بۆ نوێنەرانی بیانی دانراوە ناوی "بەهارات دایکی دیموکراسی" بەکارهاتووە.

هەروەها قسە و باسەکان زۆرن کە رەنگە حکومەتی هیندستان بە سەرۆکایەتی نارێندرا مودی بە فەرمی ناوی "هیندستان" بگۆڕێت بۆ "بەهارات" لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەماندا، کە بڕیارە لە 18ـی ئەیلولدا بەڕێوەبچێت.

"بەهارات" ناوی هیندستانە بە زمانی ناوخۆیی، و لە وشەی "بهاراتام"ەوە وەرگیراوە کە بە واتای "خاکی باشوور" دێت.

پارتی دەسەڵاتدار بەهاراتیا جاناتا لە هیندستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ شتێکی خراپ نییە لە بەکارهێنانی "بەهارات" چونکە بەشێکە لە دەستوور.

رۆژی هەینی، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کاتێک ناوی هیندستان بۆ بەهارات لە تۆمارەکانیدا دەگۆڕێت، کاتێک نیودەلهی هەموو رێکارەکان بۆ ئەوکارە تەواو دەکات.