کەشناسی: لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی کوردستان بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 10/9/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان، پلەی گەرما بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، جگە لە شارى سلێمانى کە کەمێک نزم دەبێتەوە .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی:34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
سۆران : 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى