سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

K24 – هەولێر:
سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە، هۆکاری دواخستنەکە ئەوەیە تورکیا دەیەوێت لە سەردانەکەی ئەردۆغاندا تەنیا پرسی پەکەکە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکرێت، بەڵام حکومەتی عێراق دەیەوێت پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان و کێشەی ئاو لەگەڵ تورکیا یەکلایی بکاتەوە.
پێشتریش رۆژنامه‌ی زه كرهیدڵ "The Cradle"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردبووه‌وه، چه‌ند هۆكارێك له پشت دواخستنی سه‌ردانییه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیایه بۆ عێراق، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه له رێگه‌ی به‌نده‌ی جه‌یهانی توركییه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه روونیشیكردبووه‌وه، ره‌نگه سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكه‌وێته كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو، تا ئه‌و كاته‌ی دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به وزه پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینن، كه چاودێران و شاره‌زایان پێیانوایه به‌هۆی ئاڵۆزی پرسه‌كه‌وه كاتێكی زۆرتری پێویست بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی پێشتر رایگه‌یاندبوو، ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره هۆكار بوو بۆ دواكه‌وتنی سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا له مانگی ئابدا.