سێ بوومه‌له‌رزه چەند ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند
K24 – هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان روویدا لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک و دهۆک زیاتر هەستی پێکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11/9/2023، بوومەلەرزەیەک لە باشووری کوردستان روویدا و لە بەشێک لە شارەکان هەستی پێکرا، بەگوێرەی سیستمی ئاگادارکردنەوەی بوومەلەرزەزانی ئەندرۆید، بەگوڕی 4.8 پلەی رێختەر بووە و چەقەکەی داقووق بووە.
لەلایەکی دیکە وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق به‌پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، رایگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ سێ بوومه‌له‌رزه له پارێزگای دهۆك و كه‌ركووك به گوڕی جیاجیا روویانداوه.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م 4.7 پله‌ی رێخه‌ر بووه و له دووری 20 كلیۆمه‌تر له باكووری رۆژئاوای خورماتووی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك بووه، هه‌روه‌ها بوومه‌له‌رزه‌ی دووه‌میش به گوڕی 4.6 پله‌ی رێخته‌ر له پارێزگای دهۆك و له سنووری نێوان عێراق و توركیا بووه، ئه‌مه جگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه له هه‌مان ناوچه كه گوڕه‌كه‌ی 3.1 پله‌ی رێخته‌ر بووه.
هاوکات لە چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان هەست بە بوومەلەرزە کراوە و لە ترسی دووبارە بوونەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.