کەشناسی: لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان نمە باران دەبارێت.
بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەور لە هەندێ ناوچە، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی چوار شەممە 13/9/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری هەندێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات. پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی : 37
دهۆک : 37
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 44