لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زانیارییەکانی سوودانی رەتدەکرێنەوە
K24 - هەولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە یاسای بودجەی عێراقدا نۆ ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دانراوە.
ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە پەیامنێری كوردستان24ی راگەیاند، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا ھاتووە و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق جێگیر کراوە و، نۆ ترلیۆن دینار بۆ ئەو بابەتە دانراوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، له یاسای بودجهدا نههاتووه كه پاره بۆ ههرێمی كوردستان بنێردرێت، تهنها ئاماژه به پشكی ههرێمی كوردستان كراوه.
ڤیان سەبری گوتیشی: بەپێی بودجە، بەغدا دەبێت مانگانە ملیارێک و 375 ملیۆن دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات، ئەمە جگە لە بودجەی وەبەرهێنان و خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت و چەند بابەتێکی دیکە.