به‌سه‌ربازگه‌كردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه

K24 – كه‌ركووك:
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه هێزه عێراقییه‌كان له شاری كه‌ركووك، هۆڵێكی پرسه‌یان كردووه‌ته سه‌بازگه و زیاتر له 20 ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازی لێ جێگیر كراوه و رێگه به خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش ناده‌ن، پرسه له هۆڵه‌كه دابنێن.
له‌وه‌ته‌ی دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركووك له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شد و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی عه‌ره‌ب و توركمان، كه‌ركووك به دۆخێكی ئه‌منی ناجێگیر تێده‌په‌ڕێت و سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان شاره‌كه‌یان كردووه‌ته سه‌ربازگه.
هۆڵی پرسه‌ی حاجی كاكه‌ڕه‌ش قه‌ساب، یه‌كێكه له هۆڵه گشتییه‌كانی شاری كه‌ركووك كه هاووڵاتیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌كانیان به‌كاریده‌هێنن، ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كراوه‌ته بنكه و باره‌گای مانه‌وه‌یان و 21 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سه‌ربازییان تێدا جێگیر كردووه، كه ماوه‌ماوه‌ش جێگۆڕكێ به ئۆتۆمبێله و ژماره‌ی هێزه‌كانیان ده‌كه‌ن و رێگه‌ش به هاووڵاتییانی شاره‌كه ناده‌ن له هۆڵه‌كه نزیك ببنه‌وه و پرسه‌ی لێ دابنێن.
به‌سه‌ربازگه‌كردنی كه‌ركووك رێگه‌ی له كار و كاسبی خه‌ڵكی شاره‌كه گرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك هاووڵاتییان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و به‌سه‌ربازگه‌كردنه‌ی شاره‌كه، خه‌ڵك ناتوانن و نا‌وێرن بچنه ده‌ره‌وه. دوكاندارێك له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت، به‌هۆی دروستبوونی ئه‌و بارودۆخه ئه‌منییه‌ی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێنراوه، رۆژ هه‌یه تانه‌ت تاكه كڕیارێكیش سه‌ردانیان ناكات. ده‌شڵێت، كورد له‌و شاره‌كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه، به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كاندا هاووڵاتییان ناتوانن به ئاسانی بچنه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی دیكه ئاماژه به‌وه ده‌كات، دابه‌زینی سه‌رباز له كه‌ركووك و جێگیربوونیان له شوێنه گشتییه‌كان بووه‌ته مایه‌ی دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی كورد له شاره‌كه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بوونی ئه‌و هه‌موو هێزه به چه‌ك و ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆره‌وه، جێی پرسیاره كه ئاخۆ چ ئامانجێكیان هه‌یه؟
به هه‌مان شێوه له گه‌ڕه‌كی شۆڕجه هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان پێ كراوه و ته‌نانه‌ت چه‌كی قورسیشیان پێیه. هاوكات له‌لایه‌كی دیكه گه‌ڕه‌كه‌كانی خوارووی كه‌ركووك، ژیان تێیاندا ئاساییه و بازاڕه‌كان جمه‌یان دێت و جیاوازییه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان، وه‌ك جیاوازی نێوان دوو وڵات وایه! به‌شێوه‌یه‌ك جگه له كورد، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌توانن به ئازادی ئاڵای خۆی هه‌ڵبكات و هیچ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی بوونی نییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه‌ی له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كاندا جێگیركراون، به نیاز نین به‌مزووانه شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.