به‌ریتانیا به‌كارهێنانی كامێرای چاودێریی چینی له فه‌رمانگه حكومییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات
K24 – هەولێر:
پەرلەمانی به‌ریتانیا یاسایه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای چاودێریی دروستكراوی چینی له فه‌رمانگه حكومییه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه هاتووه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ئاشكرایكرد، له مانگی مارسی ئه‌مساڵ توێژه‌رێك به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ چین له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیركراوه، بۆیه پەرلەمانی به‌ریتانیا ئه‌م یاسایه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی ته‌كنه‌لۆژیای دروستكراوی چین له فه‌رمانگه حكومییه‌كان ده‌ركردووه.
ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکەن کامێراکانی چاودێری هەردوو کۆمپانیای هیکڤیژن و داهوا قەدەگە بکرێن، چونکە ئەم دوو کۆمپانیایە سەر بە حکومەتی چینن.
بەپێی توێژینەوەیەکی حکومەتی بەریتانیا، یەک لەسەر سێی کامێرەکانی چاودێری هیزەکانی پۆلیش لە هەردوو ناوچەی ئینگلتەرا و وێڵز بەرهەمی کۆمپانیای هیکڤیژنی چینین.
کۆمپانیای هیکڤیژنی چینی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە بووبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی بەریتانیا، هەروەها کۆمپانیای داهوا رایگەیاندوە کە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوو کارەکانی لە وڵاتی بەریتانیا بە گوێرەی یاسا و رێنماییەکانی وڵاتەکە بوون.