هەرێم کەمال ئاغا: لایەنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڵێنیان پێداوین پرسی مووچە لە کێشە سیاسییەکان جیابکەنەوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا، بە لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراقیان راگەیاندووە "کە ئێمە چیدیکە بەرگەناگرین و خەڵکی کوردستان ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە"، هاوکات دەشڵێت: لایەنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق "بەڵێنیان پێداوین پرسی مووچە لە کێشە سیاسییەکان جیابکەنەوە".
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، وەک سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان سەردانی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانیان کرد، لە لەسەر پرسی مووچە گوفتۆگۆیان کرد، هەروەها رای زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق زۆر ئەرێنی بوو لەسەر ئەو پرسە.
هاوکات راشیگەیاند، لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق ئاماژەیان بەوەداوە، لەگەڵ برسیکردنی خەڵکی کوردستان نیین، "ئێمەش چیدیکە بەرگەناگرین و خەڵکی کوردستان ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە"
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، دەلێت: خاڵێکی دیکە کە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق گفتوگۆمان لەبارەیەوە کرد دەنگدان بوو بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی کەمی ژمارەی پەرلەمانتارانی ئەو دانیشتنە دواخرا، چونکە هەندێک لایەنی عەرەبی داوا دەکەن ناوچەکانی ئەوانیش بە پارێزگا بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت پرسی مووچە تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان نەکرێت، هاوکات جەختی لەوەکردەوە، پێویستە کورد نێوماڵی خۆی رێکبخات و بە هەمووان شەڕ بۆ بەدەستهێنانی مافی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەن.
هەرێم کەمال ئاغا، لە درێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی کە لای ئەوان گرنگە دەبێت کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلاییبکرێتەوە و دەبێت لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق جیاوازی لەنێوانیاندا نەکرێت، هەروەها دەشڵێت: لایەنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق "بەڵێنیان پێداوین پرسی مووچە لە کێشە سیاسییەکان جیابکەنەوە".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، وابڕیاربوو ئه‌مڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا له‌نێویاندا پڕۆژه‌یاسای ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆببێته‌وه، به‌ڵام دانیشتنه‌كه بۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
به‌پێی كارنامه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، وابڕیاربوو ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه بۆ 6 پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجام بدرێت و له‌نێویاندا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌بوو، به‌ڵام دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێككه‌وتی 13ی 3ی 2014 بڕیاری به پارێزگاكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی واژۆكرد و بووبه چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان.