کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووری مالیکی دەستیپێکرد

K24 – بەغدا:
کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەستیپێکرد.
نەورەس عەبدوڵڵا، نێردراوی کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەستیپێکرد، تێیدا گفتوگۆ دەکەن لەسەر ناردنی شایستە داراییەکان و جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
نێردراوی کوردستان24 لە بەغدا، ئاماژەی بەوەدا، کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مالیکی کۆبوونەوەیەکی یەکجار گرنگ دەبێت بەو پێیەی نووری مالیکی تا ئێستا پێگەیەکی کاریگەری لە عێراق هەیە و لە پەرلەمانی عێراقیش خاوەن کورسییەکی زۆرە و هاپەیمانیەتییەکی گەورەیان پێکهێناوە، کە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتە کە پارتی و یەکێتیش تێیدا بەشدارن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (14ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری كۆتاییان له باره‌یه‌وه بدرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌شبینی خۆشی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌ربڕی. جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له سه‌رجه‌م مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به پێی ده‌ستوور بكه‌ن و هه‌موو شایسته و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
نەورەس عەبدوڵڵا، ئەوەشی خستەڕوو، ئەم کەسایەتییانەی کە ئەمڕۆ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا کۆبوونەوە هەموویان پێگەی کاریگەریان هەیە، هەم لە دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، هەم لەناو پەرلەمانی عێراق خاوەنی کورسی زۆرن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".