کوردستان24 پێشنیازەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

K24 – هەولێر:
پەیامنێری کوردستان24؛ رایگەیاند، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوو پێشنیازی بۆ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق خستووەتەڕوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (15ـی ئەیلوولی 2023)، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی بەغدا، کۆنفراسنێکی رۆژنامەوانی بەڕێوەچوو کە تێیدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوو پێشنیازی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی فیدڕاڵی خستەڕوو.
نەورەس عەبدوڵا، نێردراوی کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوو پێشنیازی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستوەتەڕوو، پێشنیازی یەکەم پێشنیازێکی درێژخایەنە و کارکردنە بۆ هەمورکردنەوەی یاسای بودجە و چاککردنەوەی هەموو ئەو بڕگە و ماددانەی کە بوونەتە گرفت لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
نێردراوی کوردستان24 لە بەغدا، ئاماژەی بەوەشدا، پێشنیازی دووەمی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیازێکی کورتخایەنە بریتیە لە ناردنی بڕی 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بە پێی یاسای بودجە، بۆ ئەوەی چیدیکە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێبەش نەبن لە ماف و شایستە داراییەکانیان.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، حکومەتی عێراق و هێزە سیاسییەکانی عێراق وەڵامێکی ئەرێنییان هەبوو و بڕیاریانداوە پشتیوانی ئەوە پێشنیازەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.
نەورەس عەبدوڵا، باسی لەوەشکرد، ئەم دوو پێشنیازەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی داهاتووی رۆژی یەکشەمەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ و بۆ ئەوەی لەوێدا بڕیاری لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت و مانگانە برێ 800 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاوكات باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه و گوتی "موژده‌ی خێرمان پێ ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كه‌ن، گوتیشی، هیواخوازن كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێ بكه‌وێته‌وه."
دوای کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەمیانی پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو)، رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جێگری سەرۆکوەزیران و شاندی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان کرد بۆ داكۆكیكردن له مافە دەستووری و شایسته داراییەکانمان. سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م بۆ یه‌كدەنگییان لە داکۆکیکردن لەمافەکانمان".
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جێگری سەرۆکوەزیران و شاندی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان کرد بۆ داكۆكیكردن له مافە دەستووری و شایسته داراییەکانمان. سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م بۆ یه‌كدەنگییان لە داکۆکیکردن لەمافەکانمان. pic.twitter.com/gP47YgpG8Q
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 14, 2023