سه‌رۆككۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان تاران و به‌غدایه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه، له‌تاران چاویكه‌وت به ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران و پێكه‌وه هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگییه‌كان و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێرانیان تاووتوێكرد و هه‌ردوولا پابه‌ندبوونی خۆیان به رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوانیان دووپاتكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دكتۆر فوئاد حوسێن و ئیبراهیم ره‌ئیسی تاووتوێی رێكه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێرانی‌یان كرد، وێڕای گفتوگۆی دۆخی سیاسی ناوچه‌كه و رۆڵی عێراق له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ناوچه‌ییه‌كان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، له‌پێناو كه‌متركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و بره‌ودان به زمانی گفتوگۆ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئیبراهیم ره‌ئیسی ئاماژه‌ی به مێژووی قووڵی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئێران كرد و گوتی: "ئێران پشتگیری له ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌كاته‌وه.