ئه‌ردۆغان: واز له هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌هێنین

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كۆتایی به هه‌وڵه‌كان بهێنێت بۆ ئه‌ندام بوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له نیویۆركه‌وه له‌میانه‌ی به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ی خولی 78ـی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، كۆتایی به هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌ندام بوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌هێنین.
گوتیشی: "یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌هه‌وڵدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بپچڕێنێت، بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر وای پێویست كرد، وازی لێده‌هێنین".
لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه هات، كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له میانه‌ی راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه پرۆسه‌ی به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ناتوانن له دۆخی ئێستا درێژ بكه‌نه‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایكرد، چوارچێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و واقیعی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا دیاریبكرێت.
له‌ساڵی 1999 توركیا به فه‌رمی داوایه‌كی بۆ ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشكه‌شكرد، له‌ساڵی 2005 گفتوگۆكان له‌مباره‌وه ده‌ستیپێكرد، له‌ساڵی 2018 گفتوگۆكان به‌هۆی "پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی له‌لایه‌ن توركیاوه" له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌ڵپه‌سێردرا.