سامان رەشید: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئێمه چاره‌نووسسازه
K24 – هەولێر:
رێگەپێدراوی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئێمه چاره‌نووسسازه. گوتیشی: "خه‌ڵكی كه‌ركووك هیوایان له‌سه‌ر ئێمه هه‌ڵچنیوه".
له‌مباره‌یه‌وه سامان رەشيد رێگەپێدراوی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لیستی 197ـی پارتی له سێ پارێزگا (كه‌ركووك، مووسڵ و دیاله) به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات، ئاماده‌كاری باشیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه.
سامان ره‌شید هه‌روه‌ها گوتی: "به پشتیوانی خوا و ده‌نگده‌رانمان، ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست ده‌هێنین، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئێمه چاره‌نووسسازه، ده‌بێت كوردستانیانی ئه‌م شاره به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "راسته هه‌بوونی باره‌گا گرنگه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونیشی، پلانی باشمان بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه، نه‌بوونی باره‌گا بۆ ئێمه نابێته له‌مپه‌ر، خه‌ڵكی كه‌ركووك هیوایان له‌سه‌ر ئێمه هه‌ڵچنیوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه هه‌وڵێكی باشماندا كورد به كه‌مترین لیست به‌شدار بێت، ئه‌وه‌ی ئێستا كه هه‌یه، كورد به چه‌ند لیستێك به‌شدارن، بێگومان كاریگه‌ری بۆسه‌ر ده‌نگی كورد له‌و شاره ده‌بێت.
زیاتر روونیشكرده‌وه، له كه‌ركووك دوو هێنده‌ی كورسییه‌كانی پارێزگا 30 كاندیدمان هه‌یه، كه له گشت چین و توێژه‌كان پێكهاتوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، 39 هاوپەیمانی، 29 حیزب و 66 بەربژێری سەربەخۆ و کۆتاکان بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن و 23 ملیۆن و 367 هه‌زار و 81 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یە.
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، پارتی بە ناو و لۆگۆی خۆی بەشداری دەکات و لیستەکەشی لە 30 کەسایەتی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی کەرکووک پێکدێت.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.