وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پێنج هاووڵاتییە ئەمەریکییەکە ئێرانیان جێهێشتووە و بۆ ئەمەریکا دەگەڕێنەوە
K24 – هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی ئەم ئیدارەیە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەمەریکا کاری لەپێشینەییان ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییانی ئەمەریکا بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئەو پێنج هاووڵاتییە ئەمریکییەکە ئێرانیان جێهێشتووە و بۆ ئەمەریکا دەگەڕێنەوە، لە یەکەم رۆژی ئەم ئیدارەیە وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەمەریکا کاری لەپێشینەی سەرەکییان ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییانی ئەمریکا بووە لە دەرەوە و ناوخۆی وڵات‌دا.
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەم ئیدارەیە زیاتر لە 30 هاووڵاتی دەستگیرکراوی ئەمەریکی لە جیهاندا ئازاد کراون.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە بەشداربوون لە ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییانە، بە تایبەتی ئەو رۆڵە گرنگەی قەتەڕ لە دوو ساڵی رابردوودا وەک نێوەندگیر گێڕای، سوپاسی ئەمیری قەتەڕ دەکات بۆ هاوکارییان لە ئازادکردنی هاووڵاتییانی ئەمەریکا لە ئێران و هەروەها دامەزرانی رێڕەوێک بۆ کڕینی پێداویستی مرۆیی بۆ ئێران".
هاوکات بلینکن، سوپاسی سویسڕا، کۆریای باشوور، میرنشینی عوممان و بەریتانیا دەکات، بۆ ئەو هاوکاری و هەماهەنگیان لەگەڵ ئەمەریکا.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، دەڵێت: "هاووڵاتییەکی ئەمەریکا زیاتر لە 16 ساڵە لە ئێران بێسەرووشوێنە، تا ئێستا ئێران بەرچاوڕوونی لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتییەمان نەداوە، داوا لە ئێران دەکەین چارەنووسی هاووڵاتییەکەمان ئاشکرا بکات"
بلینکن، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ئەمەریکا کە سەردانی ئێران نەکەن، وەک خۆی ئاماژەی پێدا، هیچ گرەنتییەک نییە هاووڵاتیانی دیەکەی ئەمریکا لە ئێران دەستگیرنەکرێن، هەروەها داواکارە لە هاووڵاتییانیان دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی ئه‌یلوولی 2023) رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا – ئێران كه له 10ـی مانگی رابردوو (ئاب)ـه‌وه واژۆ كراوه، به نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه پێنج له ئه‌مه‌ریكییه زیندانیكراوه‌كانی زیندانه‌كانی ئێران ئازاد ده‌كرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فڕۆكه‌یه‌كی قه‌ته‌ری گه‌یشته ئێران كه ئه‌مه‌ریكییه ئازادكراوه‌كان هه‌ڵده‌گرێت و بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌یانگوازێته‌وه.
هاوكات محه‌ممه‌د ره‌زا فه‌رزین، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران به فه‌رمی ئازادكردنی بڕی شه‌ش ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێرانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و شه‌ش ملیاره چووه‌ته سه‌ر هه‌ژماره دیاریكراوه ئێرانییه‌كان.
له كاتێكی دیكه‌دا ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، تاران خوازیاره پاره بلۆككراوه‌كانی ئازاد بكرێت و هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان تاران و واشنتۆندا بخرێته‌وه سه‌ر هه‌ژماری ئێران.
بڕیاریش وایه پڕۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی زیندانییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی‌یان نییه. له‌لای خۆیه‌وه كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاندووه، دوو زیندانیكراوی ئێرانی له كۆی پێنج زیندانیكراو له زیندانه‌كانی ئێران‌دا، ئازاد ده‌كرێن و له قه‌ته‌ر ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ده‌كرێت.