نێچیرڤان بارزانی: مامۆستايان و زانايانى ئايينى رۆڵێكى كارا له بره‌ودان به گيانى تهبايى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه ده‌گێڕن
K24 – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی 53 ساڵەی دامەزراندنی يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، پەیامێک ئاراستەی سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی و ئەندامانی یەکێتی زانایان دەکات و رایدەگەیەنێت: مامۆستايان و زانايانى ئايينى رۆڵێكى كارا له بره‌ودان به گيانى تهبايى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه ده‌گێڕن.
لە پەیامی سەرۆکی هەرێم هاتووە: "رۆڵ و خه‌بات و تێكۆشانى مامۆستايان و زانايانى ئايينى و يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان له سه‌رده‌مى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ستهمكاريدا، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و كاريگه‌رييان له ئێستاى ئازادى و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و هه‌وڵ و كۆششيان له‌پێناو پاراستنى مافه‌كانى زانايانى ئايينيدا، به‌رز و به ڕێزه‌وه ههڵدهسهنگێنين".
نێچیرڤان بارزانی، راشیگەیاندووە: "مامۆستايان و زانايانى ئايينى، رۆڵێكى كارا له بره‌ودان به گيانى تهبايى و لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى وتارى ڕق و تيرۆر و توندڕه‌وى و پاراستنى به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان ده‌گێڕن، ئه‌ركێكى پيرۆز له گه‌ياندنى په‌يامى چاكهخوازى و ميانڕه‌وى و نيشتمانپهروهرى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆيه وه‌ك هه‌ميشه ده‌ستخۆشى و پشتگيرييان لێده‌كه‌ين، جه‌خت له پاراستنى مافه‌كانيان و باشتركردنى گوزرانيان دهكهينهوه".
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له يادى په‌نجا و سێ ساڵه‌ى دامه‌زراندنيدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له به‌ڕێزان سه‌رۆك و مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و ته‌واوى ئه‌ندامانى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
ڕۆڵ و خه‌بات و تێكۆشانى مامۆستايان و زانايانى ئايينى و يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان له سه‌رده‌مى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ستهمكاريدا، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و كاريگه‌رييان له ئێستاى ئازادى و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و هه‌وڵ و كۆششيان له‌پێناو پاراستنى مافه‌كانى زانايانى ئايينيدا، به‌رز و به ڕێزه‌وه ههڵدهسهنگێنين.
مامۆستايان و زانايانى ئايينى، ڕۆڵێكى كارا له بره‌ودان به گيانى تهبايى و لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى وتارى ڕق و تيرۆر و توندڕه‌وى و پاراستنى به‌ها جوانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان ده‌گێڕن، ئه‌ركێكى پيرۆز له گه‌ياندنى په‌يامى چاكهخوازى و ميانڕه‌وى و نيشتمانپهروهرى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆيه وه‌ك هه‌ميشه ده‌ستخۆشى و پشتگيرييان لێده‌كه‌ين، جه‌خت له پاراستنى مافه‌كانيان و باشتركردنى گوزرانيان دهكهينهوه.
خواى مه‌زن پارێزه‌ر و پشتيوانى هه‌موومان بێت و هيواى سه‌رفرازى بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌خوام.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان