وەزیری رۆشنبیری: شانۆکارانی ئێمە هیچییان لە شانۆکارانی گەلانی پێشکەوتوو کەمتر نییە

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆیی قەزاکان لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت، وەزیری رۆشنبیریش دەڵێت: هونەرمەندانی شانۆکاری ئێمە، هیچییان لە شانۆکارانی گەلانی پێشکەوتوو کەمتر نییە.

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا، لە پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆیی قەزاکان لە چەمچەماڵ گوتی: هونەری شانۆ ئەگەرچی لەناو ئێمەی کورد دا مێژوویەکی دورودرێژی نییە، بەڵام هونەرمەندانی شانۆکاری ئێمە، هیچییان لە شانۆکارانی گەلانی پێشکەوتوو کەمتر نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شانۆکارانی ئێمە ماوەی زیاتر لە سەد ساڵە ئاشنابوونە بەو هونەرە، لەو ماوە زەمەنییەدا هونەرمەندانی زۆر و جۆراوجۆر و ژیرو وریامان هەبوون، کە هەم لەناوەوەی هەرێمی کوردستان و هەم لەدەرەوە، توانیوویانە خەڵاتی بەنرخ بەدەست بهێنن، لەبواری داهێنان و نمایشکردندا.

گوتیشی: هەر لە رۆژانی رابردوودا لە هەولێر، دکتۆرە نێگار حەسیب قەرەداخی، لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری رێزلێنانی بۆ کرا، لەبەرانبەر ئەو ئەرک و ماندوبوونەی کە بۆ بەرهەمهێنان و نمایشکردنی شانۆی لاپۆری ئەنجامیدابوو، کە لەوڵاتانی عەرەبی و نەمسا لەسەر ئێزیدییەکان پێشکەش کرا.

Fly Erbil Advertisment