عێراق.. له هه‌ر كاتژمێرێكدا 10 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران تۆمار ده‌كرێت

K24 – هەولێر:
ئامارێك ده‌ریده‌خات باری كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق چه‌نده قورسه و ژیانی خێزانه‌كان به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌كی نه‌خوازراو هه‌نگاو ده‌نێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئاماره‌كه ئاشكرای ده‌كات له یه‌ك كاتژمێردا 10 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران رووده‌دات و تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له نوێترین زانیارییه‌كان كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به ئامارێكی مه‌ترسیداری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر له 73 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ران له ساڵی 2022ـدا روویداوه، كه له‌م ژماره‌یه‌دا به‌غدا پێشه‌نگی گرتووه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه 6973 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه ته‌نیا له مانگی ئابی 2023 روویداوه، كه ده‌كاته 235 حاڵه‌تی رۆژانه و له هه‌ر كاتژمێرێكدا ده‌كاته 10 حاڵه‌ت.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری روونیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌كه رۆژانه له هه‌ڵكشانه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ژمارانه ده‌بنه مه‌ترسی به‌سه‌ر شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و ژیانی خێزانه‌كان به‌ره‌و "مه‌رگ و له‌ناچوون" ده‌بات. سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئاماره‌كان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
له‌لای خۆیانه‌وه توێژه‌رانی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئامارانه "زه‌نگی مه‌ترسی"ـن و به‌و پێیه عێراق له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خوێنی لێ ده‌چۆڕێت و پێویست به‌وه ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی باڵادا به‌ر له‌و كاره‌ساته بگیردرێت.
توێژه‌رانی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێیان وایه خراپی باری ئابووری و دۆخی بژێوی خێزانه عێراقییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و خوێنلێچوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی عێراقن. ده‌شڵێن، ته‌كنه‌لۆژیا و خراپبه‌كارهێنانی وه‌ك هۆكارێكی دیكه چی له هۆكاری خراپی ئابووری كه‌متر نییه و به‌هۆی ئه‌و ناپاكییه‌ی له رێگه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق بووه‌ته "پووشی به‌رده‌م ره‌شه‌با"ـی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو.
به‌شوودانی پێشوه‌خته و به‌شوودانی به‌زۆر به لای توێژه‌رانی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دوو هۆكاری دیكه‌ن له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان، كه له‌م نێوه‌نده‌شدا كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره زیانی به‌رده‌كه‌وێت و ئافره‌تانیش قوربانییه سهرهكییهكهن.