فەوجێکی تایبەت شەڕی کۆڵان بەکۆڵان دروست دەکەن

به‌رپرسی راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانییه‌كان: پێشمه‌رگه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌تری ده‌بێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e928e791-248d-46da-8e23-211dc1f9af1a/HeziSheriKolanBeKolanDrustDekret.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئەمەریکا و ھاوپەیمانان, ھەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە تاوەکو ھێزی پێشمەرگە وەکو ھێزێکی ئامادەی مه‌شقپێکراو بناسێنن, لەو چوارچێوەیەشدا فەوجێکی تایبەت لەنێو لیوای یەك بۆ شەڕی کۆڵان بەکۆڵان دروست دەکەن ئەو ھێزە لەسنووری کەرکووك جێگیردەکرێن.

بەپرسی ھێزەکانی ئەڵمانیاش لە ھەرێمی کوردستان کە ھاوکات یاریدەدەری سەنتەری مەشق و راھێنانەکانی ھاوپەیمانانە بۆ کوردستان 24 باس لەوە دەکات کە ھێزی پێشمەرگە لە داھاتوودا رۆڵی گەورەتر دەبینێت.