كۆمپانیای سامسۆنگ 27 ملیۆن Galaxy S7 فرۆشتووه
قازانجی كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئه‌لیكترۆنیات له سه‌دا 1.7 زیاد بووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆیی زۆربوونی خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی قازانجی كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئه‌لیكترۆنیات له سه‌دا 1.7 زیاد بووه و كۆمپانیا‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین تا كۆتایی ساڵ قازانجەكانیان هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور به‌هۆی زۆربوونی خواست له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیانه‌ی ره‌وانه‌ی بازاری كردووه ، 47 ملیار یۆرۆی قازانج كردووە.
ئەوە لەكاتێكدایە كۆمپانيای سامسۆنگ هۆكارى زیادبوونی قازانجەكانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی گالاكسی ئێس 7 ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له كاتی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئامێره تاكو ئێستا 27 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه.