ماجید شنگالی: له هه‌ر وڵاتێك ئه‌و رووداوه‌ی حه‌مدانییه روویبدایه حكومه‌ت دهستیلهكاردهكێشایهوه

K24 – هەولێر:
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و رووداوه‌ی له حه‌مدانییه روویدا له هه‌ر وڵاتێكی پێشكه‌وتوو بووایه، حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌كه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرد، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات گه‌نده‌ڵی هۆكاری سه‌ره‌كی روودانی ئه‌و جۆره رووداوه كارهساتبارانهیه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی ئه‌یلوولی 2023) ماجید شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له هه‌ر وڵاتێكی پێشكه‌وتوو كه بایه‌خی به مافه‌كانی مرۆڤ بدابایه و رێزی بۆ به‌های مرۆیی هه‌بووایه، له رووداوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌مدانییه، حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌ستیان له‌كار ده‌كێشایه‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا رۆشنبیری به‌رپرسانی عێراق به‌و ئاسته پێشكه‌وتووه نه‌گه‌یشتووه.
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێكی كاردانه‌وه‌یه نه‌ك حكومه‌تی كار، واته تاكو رووداوێك روونه‌دات، به‌دواداچوون ناكات و له به‌رگرتن له هۆكاره‌كانی روودانی رووداوه‌كه كه‌مته‌رخه‌م و بێئاگایه.
ماجید شنگالی باسی له‌وه‌ش كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی مووسڵ كه برینداره‌كانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ی له‌خۆگرتووه، به‌هه‌مان شێوه‌ی هۆڵه‌كه، هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تێدا نییه، كه ئه‌مه‌ش تا ئه‌وپه‌ڕ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و بێبه‌رنامه‌یی ئه‌و حكومه‌ته و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی به‌رامبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی خۆی.
شنگالی هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، هه‌ڵوێست و رۆڵێكی ئه‌رێنی بوو و توانی باری قورسی رووداوه‌كه سووك بكات و وه‌ك پێویست فریای خه‌ڵكه‌كه كه‌وت و ده‌ستبه‌جێ ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له برینداران كرا.
هه‌ر ئەمڕۆ پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023)، ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر و دهۆک هەموو هاوکارییەکی تەندروستیان پێشکەش بە قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە کردووە، هەروەها بریندارەکانی رووداوەکەیان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک.
گوتیشی، دەبێت لێكۆڵینەوەیەكی تەندروستی دروست بكرێت لە رەوانەكردنی ئەو بریندارانەی کە تەندروستیان ناجێگیرە بۆ دەرەوەی وڵات.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمهرجهنسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو "هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبوڵانسیان نارد."
لەلایەن خۆیەوە، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.