شایه‌تحاڵێك چیڕۆكی ساته‌وه‌ختی هه‌ڵاتنی خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ی حه‌مدانییه ده‌گێڕێته‌وه

K24 – هەولێر:
ئه‌و هۆڵه‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ی لێ كه‌وته‌وه، دوای سێ رۆژ له رووداوه‌كه، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین نهێنی تێدا ماوه و تا دێ شایه‌تحاڵه‌كان زیاتر چیڕۆكه كاره‌ساتئامێزه‌كان ده‌گێڕنه‌وه.
ستیڤن كه دانیشتووی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌یه و بۆ ئاهه‌نگه خێزانییه‌كه‌ی حه‌مدانییه بانگهێشت كرابوو، له نزیكه‌وه ئاگاداری به‌شێك له رووداوه كاره‌ساتئامێزه‌كه و ساته‌وه‌ختی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و هه‌ڵاتنی خاوه‌نی هۆڵه‌كه بووه.
ستیڤن له رێگه‌ی كوردستان24ـوه چیرۆكی ساته‌وه‌ختی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی هۆڵه‌ی گێڕایه‌وه، كه له‌گه‌ڵ هاوژین و منداڵه‌كانیان له‌ناو هۆڵه‌كه و له نزیك ده‌رگای چوونه‌وه‌ده‌ره‌وه دانیشتبوون، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك ئاگره‌كه روویداوه، توانیویه‌تی هاوژین و منداڵه‌كانی ده‌رباز بكات، به‌ڵام عاره‌بانه‌ی منداڵه‌كه بچووكه‌كه‌ی له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا به‌جێماوه.
ستیڤن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، دوای ده‌ربازكردنی هاوژین و منداڵه‌كانی، فریای دوو منداڵ كه‌وتووه كه له‌ژێر پێی حه‌شاماتی خه‌ڵكه شڵه‌ژاوه‌كه‌دا بوونه و هه‌ردووكیانی بۆ ژووی كارگێڕی هۆڵه‌كه گواستووه‌ته‌وه، كه خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ش له‌وێ بووه.
ستیڤن ده‌ڵێت، كاتێك سه‌رقاڵی رزگاركردنی نزیكه‌ی بیست ئافره‌ت بووه، خاوه‌نی هۆڵه‌كه كاره‌بای هۆڵه‌كه‌ی كوژاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستی بۆ بۆردی كاره‌باكه بردووه و هه‌ڵیكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خاوه‌نی هۆڵه‌كه دووباره كاره‌باكه‌ی كوژاندووه‌ته‌وه و له‌وێ به‌ریه‌ككه‌وتن و تێكگیربوون له‌نێوانیان دروست بووه.
ناوبراو ده‌شڵێت، به لایه‌وه سه‌یر بوو، كاتێك خه‌ڵك ده‌سووتان، به‌ڵام خاوه‌نی هۆڵه‌كه سیستمی كامێرای هۆڵه‌كه‌ی لێ كردووه‌ته‌وه و ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ناو مێزه‌كه‌یدا بووه، هه‌ڵیگرتووه و له رێگه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌یه‌وه كه جامه‌كه‌ی شكاندووه، هه‌ڵاتووه.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو "هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبوڵانسیان نارد."
لەلایەن خۆیەوە، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.