ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كران

K24 – هەولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌وانه‌كردنی كاروانی سێیه‌می بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 2ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كاروانی سێیه‌می بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كاروانی سێیه‌م له هه‌شت برینداری رووداوه‌كه پێكهاتووه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، برینداره‌كان ئه‌وانه‌ن كه له نه‌خۆشخانه‌كانی نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر و دهۆك چاره‌سه‌رییان وه‌رده‌گرت، خۆیان و هاوه‌ڵه‌كانیان و تیمێكی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند له‌گه‌ڵیانن.
به‌م شێوه‌یه به سێ كاروان، تا ئێستا 20 كه‌س له بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گواستراونه‌ته‌وه.
كاروانی یه‌كه‌م پێكهاتبوو له چوار بریندار و كاروانی دووه‌میش هه‌شت بریندار بوون، هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ به‌رامبه‌ر ڤیزای بۆ برینداره‌كان دابین كرد.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هاوکات لە دوای رووداوەکە نزیکەی 70 برینداری رووداوەکە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانیشەوە، پێداویستییەکان و هاوکاری ماددی بریندارەکان و کەسوکاریان کرا.
هەر ئەمڕۆ هەینی (29ـی ئەیلوولی 2023)، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شه‌ی مووسڵ له گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی لە رێورەسمی بەڕێوەچوونی پرسەی قوربانییەکان رایگه‌یاند، تا ئێستا 25 ته‌رم نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023) راگەیەندرا، بەشێک لە قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە، بەهۆی بەرزی رێژەی سووتاوییەکەیان، پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەکرێت بۆ ناسینەوەی ناسنامەکەیان پێش ئەوەی بەخاک بسپێردرێن.