بەرپرسێکی ئەمنی لە بەغدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
K24 - هەولێر:
بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق بەڕێوەبەری تاوانە رێکخراوەکان لە کەرخی بەغدا بەهۆی کارێکی نەشیاوی کوڕەکەیەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق عەمید عەلی سەعید، بەڕێوەبەری تاوانە رێکخراوەکان لە ناوچەی کەرخی بەغدا لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو عەمیدە لە پۆستەکەی، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک دێت کە تێیدا کوڕەکەی بەبۆنەی دەرچوونی لە خوێندنی سەربازی، لە ناوچەیەکی نیشتەجێبووندا لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە تەقەی خۆشی دەکەن.