له‌جیاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری دۆستانی بۆ پرسه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه
چیرۆكێك له قامیشلۆوه..
K24 - قامیشلۆ:
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فه‌رمان، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه بچێته سویسرا، گه‌ڕایه‌وه قامیشلۆ.
ئیبراهیم، به‌نیازبوو ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه خاڵه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدات و به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی ئیبراهیم داینابوو، ئه‌مڕۆ 29ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016 ده‌بووایه ئاهه‌نگه‌كه‌ی سازبكات.
به‌ڵام ئیبراهیم، به خه‌ونه‌كه‌ی خۆی نه‌گه‌یشت و له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆ، له قامیشلۆ شه‌هید بوو.
خوشكی ئیبراهیم ده‌ڵێت: "ئێمه پێمانگوت له جیاتی ئاهه‌نگ، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تان گه‌شتێك بكه‌ن، چونكه خه‌ڵكێكی كه‌م دێته ئاهه‌نگه‌كه، كه‌چی نه‌مانزانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له جیاتی ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگه‌كه‌ی، بۆ پرسه‌كه‌ی كۆده‌بنه‌وه".