قوتابییه‌ك له عه‌نكاوه پێشنیاز بۆ پێشخستنی سه‌وزایی شارۆچكه‌كه ده‌كات
K24 - هەولێر:
قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای خستنه‌به‌رباسی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به كاروباره كارگێڕی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارۆچكه‌كه، هاوكات میوانداری قوتابییه‌ك ده‌كات كه پێشنیازی بۆ پێشخستنی سه‌وزایی شارۆچكه‌كه پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) رامی نوری عودیش، قایمقامی شارۆچكه‌ی عەنکاوه سەرپەرشتی کۆبوونەوەی خولی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی شارۆچكه‌ی عەنکاوه کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه به‌شدار بوون و تێیدا چه‌ند ته‌وه‌رێك خرایه به‌ر باس و گفتوگۆكردن به‌تایبه‌تی بابه‌تی ئاو و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی ئاوی شارۆچكه‌كه ده‌بنه‌وه.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پلانی چاککردنەوەی رووناکی شەقامی دووسایدی شلاما، هاوكات پرسی گرنگیدان به باخچه‌ی گشتی شارۆچكه‌كه و بابه‌تی زێده‌ڕۆییه‌كانی ناو ئیداره‌ی عه‌نكاوه دوو ته‌وه‌ری دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، كه له‌و باره‌یه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زێدەڕۆکان كرایه‌وه.
هاوكات دوایین ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به میوانداریكردنی قوتابی ستێلا ستیڤ گۆرگیس کە کار لەسەر توێژینەوەیەك بۆ قۆناغی ئامادەیی دەکات. کۆبوونەوەکە بڕیاری دا لەسەر دەستكردن بە قۆناغی یەکەم لە هەڵمەتێکی فراوانی نەمام چاندن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەیی پارك و باخچەکان لە هەولێر بۆ چاندنی 1000 نەمام و درەخت وەك پەرژینێکی سەوز بە دەوری عەنکاوه، هەروەها ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە گوێبیستی ئەو پێشنیازانە بوون کە قوتابی ناوبراو لە بارەی چاندنی درەخت و سەوزکردنی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه پێشکەشی کرد.
له‌لای خۆیه‌وه قایمقامیەتی قەزای عەنکاوه خۆشحاڵی خۆی بۆ پێشوازیكردن و میوانداریكردنی قوتابیانی كوڕ و كچ ده‌ربڕی بۆ هاوبه‌شیكردن و به‌شداریكردنیان له كاروباره‌كانی رۆژانه‌ی قه‌زاكه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان به‌پێی توانا و پێویست، هه‌روه‌ها به پێویست زانرا ئیداره‌ی قه‌زاكه به‌شدار بێت له دروستکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی بەرپرس و دەستپێشخەر بۆ کارکردن و بەرهەمهێنان.