گۆڤاری فۆڕبیسی ئه‌مه‌ریكی 20 باشترین شوێنی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ئاشكراكرد
K24 - هەولێر:
گۆڤاری (فۆڕبیس)ـی ئه‌مه‌ریكی، له میانه‌ی راپۆرتێكدا 20 باشترین شوێنی گشتیاری له جیهان بۆ گه‌شتكردن ئاشكراكرد.
گۆڤاره‌كه پشتی به گه‌ڕان و زانیارییه‌كانی نێو گۆگل به‌ستووه، كه له كۆی 219 وڵات 20 باشترین شوێنی بۆ گه‌شتوگوزار دیاریكردووه و دوورگه‌ی ماڵدیڤی وه‌ك یه‌كه‌م و تاڤگه‌كانی نیاگاراش وه‌ك دووه‌م سه‌ره‌نجراكێشترین ناوچه‌ی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان دیاریكردووه.
گۆڤاره‌كه بینینی تابلۆی مۆنالیزای هونه‌رمه‌ند لیۆناردۆ داڤنشی وه‌ك سێیه‌م شوێن له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ری پاریس دیاریكردووه.
له دوای ئه‌م چوار شوێنه، گۆڤاره‌كه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ناوچه سه‌ره‌نجڕاكێشه گه‌شتیارییه‌كانی جیهانی پۆلێنكردووه:
دوورگه‌ی بورا بورا له فه‌ره‌نسا
په‌یكه‌ری ئازادی له نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا
سه‌یركردنی دیمه‌نی رۆژئاوا له ئاسمانی جه‌مسه‌ری باكووره‌وه كه ئایسله‌ند، سوید، گرین‌لاند و فینله‌ندا ده‌گرێته‌وه
ناوچه‌ی ستۆهنگی شوێنه‌واری له ئینگلته‌را
(تاج مه‌حه‌ل) له هیندستان
تایمز سكویر، له ناوه‌ڕاستی نیویۆرك
تاوه‌ری خه‌لیفه له ئیمارات
پۆمپی، شارێكی رۆمانی كۆنه
كڵێسای ساگرادا له به‌رشه‌لۆنه
ناوچه‌ی سینگ تیێر له ئیتاڵیا
كاتژمێری بێگ بین له به‌ری باكووری كۆشكی پادشای به‌ریتانیا له له‌نده‌ن
ناوچه‌ی Chichén Itzá له مه‌كسیك
شاخه‌كانی هیمالایا
به‌ندیخانه‌ی كاتراز له سانفرانسیسكۆ
ده‌ریای مردوو
باخچه‌ی یۆسمایت له شاخه‌كانی سییرا له كالیفۆرانیا