ئه‌ردۆغان هۆشداری ده‌داته ئیسرائیل
K24 – هەولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكکۆماری ئیسرائیل ئیسحاق ھێرزۆگ ئەنجامدا و تاووتوێی رووداوەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، له ئه‌گه‌ری هێرشی هه‌ره‌مه‌كی ئیسرائیل بۆ نێو خاكی فه‌ڵه‌ستین، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا هۆشداری دایه سه‌رۆككۆماری ئیسرائیل.
لەپەیوەنديیە تەلەفۆنيیەکەدا هێرزۆگ باسی لەوە کرد، تورکیا هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان و دەستەبەرکردنی ئاشتیی درێژخایەن، زیاددەکات.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی (شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر - تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ بهڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، 800 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 560 كه‌س و برینداربوونی 2900 كه‌س.
