ناتانیاهۆ: وه‌ڵامى ئیسرائیل بۆ هێرشه‌كانى حه‌ماس رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حەماس و هەموو ئەوانەی پشتیوانی دەکەن و رایگەیاند، وه‌ڵامى ئیسرائیل بۆ هێرشه‌كانى حه‌ماس رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت.
رۆژی دووشەممە (9ـی تشرینی یەکەمی 2023) له راگه‌یاندراوێكدا نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، بنیامین ناتانیاهۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانى ناوچه سنوورییەکانی باشوور كه رووبه‌ڕووى هێرشی حەماس بوونه‌ته‌وه، رایگەیاندووە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین بەبێ ئەوەی روونکردنەوە لە مەبەستی ئەو لێدوانە بدرێت.
هەروەها سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌و هێرشە به ئاسانى به‌سه‌ر حه‌ماسدا تێپه‌ڕنابێت و تازه ده‌ستمان به وه‌ڵامدانه‌وه كردووه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه پرۆسه‌كه ته‌نیا كاتى پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستێكى به‌هێز له رۆژانى داهاتوودا".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ناتانیاهۆ داوای لە سەرۆک شارەوانییەکان کردووە، "به‌هێز بمێننه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بگۆڕین".
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر8:30ـی رۆژی دووشەممە) زیاتر لە هەزار ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، نزیکەی 600 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەوتی غەززە.