بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
K24 - واشنتن:
پەیامنێری کوردستان24 لە ئەمەریکا رایگەیاند، ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران لە نووسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەردانێک لە بەغدایە و وابڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
رۆژی دووشەممە (9ـی تشرینی یەکەمی 2023) ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردەوە، ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە.
باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگی نێوان بەغدا و واشنتنیان کردووە لەبارەی پرسە هەرێمییەکان و جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، عێراق وەک هاوبەشێکی بەهێزی ئەمەریکا دەمێنێتەوە.
تشرفت بتقديم نائبة مساعد وزير الخارجية لشؤون الشرق الأدني فيكتوريا تايلور لوزير الخارجية @Fuad_Husseein. وناقشنا امكانية التعاون بين الولايات المتحدة والعراق فيما يتعلق بالقضايا الإقليمية. يبقى العراق شريكاً قوياً للولايات المتحدة. #الشراكة_الأمريكية_العراقية_الشاملة pic.twitter.com/76EuU6ehZ8
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) October 9, 2023
هاوکات عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 لە ئەمەریکا رایگەیاند، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان باس لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دۆخی ناوچەکە دەکات.
هەروەها لە (20ـی ئەیلوولی 2023) لەمیانی سەردانەکەی بۆ نیویۆرک، سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووە و ئاماژەی بەوەشکرد، باسیان لە پەیوەندییەکان و هاوکارییە بەردەوامەکانی ئەمەریکا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە رێگەی گفتوگۆوە کردووە.
Had an insightful meeting at #UNGA78 in NY with Deputy Assistant Secretary Taylor from @StateDept_NEA. We reaffirmed the robust KRI-USA relations and our continued support. Emphasized the need for constructive dialogue between Erbil-Baghdad to resolve all outstanding issues. pic.twitter.com/HtFcdP2dwE
— Safeen Dizayee (@SafeenDizayee) September 20, 2023