ئادریانۆ نامه‌یه‌كی كاریگه‌ری بۆ بارسێلۆنا ده‌نێرێت
ده‌ڵێت: ماڵئاواییتان لێ ناكه‌م
دوای ئه‌وه‌ی ئادریانۆ كۆریا، ریزه‌كانی بارسێلۆنای به‌ره‌و خولی توركیا جێهشێت، ئه‌م به‌رگریكاره برازیلییه وه‌ك وه‌فایه‌ك نامه‌یه‌ك بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌نێرێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30 ته‌مووزی 2016، ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ئادریانۆی برازیلی له توركیاوه بۆ یانه‌ی بارسێلۆنای پێشووی ناردووه، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.
ئادریانۆ نووسیویه‌تی: ئێستا هه‌موو شتێك روون بۆته‌وه كه من بۆ وه‌رزی داهاتوو درێسی هه‌ڵۆ ڕه‌شه‌كانی توركیا كه یانه‌ی بێشكتاشه ده‌پۆشم، هیچ وشه‌یه‌كم نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی ناخۆش و زه‌حمه‌تی خۆمتان بۆ ده‌ربڕم، ده‌شزانم خواحافیزی له یانه‌یه‌ك زه‌حمه‌ته كه پێشتر به منداڵی خه‌ونم به پۆشینی درێسهكهیهوه ده‌بینی.
ئادریانۆ ده‌شڵێت: ماوه‌ی 6 ساڵ له بارسێلۆنا خۆشییه‌كی زۆرم هه‌ست پێكرد، هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی پێكانیشه‌وه ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆرم چه‌شت، به‌ڵام هاوڕێیه‌كی زۆر باشم ناسی و هه‌رگیز له بیریان ناكه‌م.
ئادریانۆ ئه‌وه‌شی نووسیوه: بارسێلۆنا شارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره، له‌م شاره‌دا خانه‌واده‌م دروست كرد، منداڵه‌كه‌شم كه له بارسا له دایكبووه، خوێنی كه‌ته‌لۆنیای له‌جه‌سته‌دا ره‌گی داكووتیوه.
له كۆتاییدا ئاردیانۆ ده‌ڵێت: سووپاسی سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریزانان و هانده‌رانی بارسا ده‌كه‌م، ئه‌وان یارمه‌تییه‌كی زۆرباشی منیاندا و تا به‌ره‌و پرۆفیشناڵیان بردم، بۆیه ماڵئاواییتان لێ ناكه‌م، ته‌نیا پێتان ده‌ڵێم ده‌تان بینمه‌وه، چونكه بارسێلۆنا بۆ من بۆته خانه‌واده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م.
ئادریانۆ كۆریای ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2010 له یانه‌ی سێڤییاوه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كرد، دوو رۆژ پێش ئێستا به فه‌رمی له شاری ئیستنهبوولی توركیا واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی بێشكتاش كرد.