دیناری ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌وێته‌كار
K24 - ھەولێر
با‌نكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی 2017، با‌نكه‌كه كارتی زیره‌ك كه به دیناری ئه‌لیكترۆنی ناوده‌برێت ده‌خاته بازاڕه‌وه.
با‌نكه‌كه راشیگه‌یاند، له رێگه‌ی ئه‌و سیستمه‌وه هاووڵاتی و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت، ده‌توانن ئاڵوگۆڕ و كڕین و فرۆشتن به به‌كارهێنانی ئه‌و كارته ئه‌نجامبده‌ن.
پارێزگاری بانكه‌كه‌ش، عه‌لی ئه‌لعه‌لاق، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له ئێستاوه تا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، ژێرخانی بنه‌رەت بۆ ئه‌و سیستمه نوێیه بنیات ده‌نێن.
و بڕیاریشه له ساڵی داهاتوودا، با‌نكی ناوه‌ندی عێراق شوێنه‌كه‌ی بگوازێته‌وه و بچێته باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ له به‌غدا.